هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2022 ڕادەگیرێت

٢٠ ئەیلوولی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم راگەیاند، لە مانگی 11ی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2022رادەگیرێت و لە ساڵی نوێوە دەست بە هاوردەکردنی مۆدێل 2025دەکرێت.

نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، بەپێی رێنمایی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم، لە مانگی 11ـەوە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2022رادەگیرێت.

ڕوونیشیکردەوە، هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2020 و 2023 و 2024بەردەوام دەبێت، بەڵام لە مانگی 11ـەوە چیتر ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2022هاوردە ناکرێت.

جەختی لەوەشکردەوە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە مۆدێل 2022ن و پێش مانگی 11داغڵ کراون، ژمارەیان پێدەدرێت و هیچ کێشەیەکیان نییە.