ئەمریکا: داوا لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکەین ڕۆژی 20ـی 10 بچن بۆ دەنگدان
١٩ ئەیلوولی ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
کونسوڵی ئەمریکا لە هەرێم رایگەیاند، داوا لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکەن بەتەواوی بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم بکەن لە 20ـی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ و دەنگ بدەن.
ستیڤن بیتەر کونسوڵی ئەمریکا لە هەرێم لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە بنچینەی دیموکراسیی گەشەسەندووە چونکە هاوڵاتیان دڵنیا دەکاتەوە لەوەی کە دەتوانن لەڕێگەی دەنگەکانیانەوە داهاتوویان بنیاد بنێن.
ئاماژەی بەوەش کرد، هانی هاوڵاتیانی هەرێم دەدەن کە بەتەواوی بەشداری ئەو پڕۆسە دیموکراسییە بکەن و دەنگ بدەن.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە 20ـی مانگی 10ـی ئەمساڵدا، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەتایبەت نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جەخت لە ئەنجامدانی دەکەنەوە و داوا لە هاوڵاتیانی کوردستانیش دەکەن بچن بۆ دەنگدان.