سوپای پاسـداران: بەمزووانە ئیسرائیل لەناو دەبەین

١٩ ئەیلوولی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، ئیدانەی تاوانەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل دەکەن. دەشڵێت: "بەمزووانە ئیسرائیل لەناو دەبەین".
سەردار حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران، لە پەیامێکدا بۆ ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان ڕایگەیاند: "کاتێک لە قوڵایی دەسەڵاتێکی خیانەتکار و قۆرخکاردا بناغەی ئەمنی و هەواڵگری و سەربازی تاوانبارانتان هەژاند، دوژمن ناتوانێت لە مەیداندا ڕووبەڕووتان ببێتەوە، لە پشتەوە تاوان ئەنجام دەدات".
وتیشی: "پشت بەخوا بەمزووانە ئیسرائیلی دوژمنمان لەناو دەبەین".