حەسەن نەسـروڵا: ئیسرائیل بەم هێرشانە هەموو هێڵە سوورەکانی بەزاند و دەبێت چاوەڕێی وەڵامی توند بێت
١٩ ئەیلوولی ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
دوای دوو ڕۆژ لە تەقینەوەی ئامێرەکانی پەیجەر، ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان هاتە دەنگ و ڕایگەیاند: "دوژمن بەم هێرشانە هەموو هێڵە سوورەکانی بەزاند".
کەمێک لەمەوبەر، حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان لە وتارێکیدا ڕایگەیاند، ئیسرائیل بەم هێرشانە هەموو هێڵە سوورەکانی بەزاند و دەبێت چاوەڕێی وەڵام بێت.
وتیشی: "لە تەقینەوەکاندا ڕێژەی برینداربوونی چاو زۆرە، بەمەش فشار لەسەر نەخۆشخانەکان دروست بووە".
ئاماژەی بەوەشکرد: "گورزێکی گەورەمان بەرکەوت، بەڵام ئەم هێرشانە نابەزێین و بەبەهێزیی دەگەڕێینەوە".