بۆردومانەکەی کەمپی مەخموور کوژراوی لێکەوتەوە

١٦ ئەیلوولی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، لە بۆردومانەکەی ئەمڕۆی درۆنەکەی تورکیا بۆسەر کەمپی مەخموور، کەسێک گیانی لەدەستدا و دووانی دیکەش برینداربوون.

دژەتیرۆری کوردستان (پارتی) راگەیەندراوێکی لەبارەی بۆردومانەکەی ئەمڕۆی کەمپی مەخموور بڵاوکردەوە و نوسیویەتی: "ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئەیلوولی 2024، کاتژمێر 9:45ی پێشنیوەڕۆ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بنکەیەکی کۆبوونەوەی ئەندامانی پەکەکەی لە کەمپی مەخموور کردە ئامانج".

ئاماژەی بەوەشداوە، بەهۆی بۆردومانەکەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و دووانی دیکەش بریندار بوون.

بە وتەی دژەتیرۆر (پارتی)، ئەو کەسانەی کراونەتە ئامانج، ئەندامی پەکەکە بوون و شوێنی بۆردومانەکەشی، بە "بنکەی کۆبوونەوەی ئەندام و بەرپرسانی پەکەکە" ناوبردووە.