نرخی یەک بەرمیل نەوتی سپی ماڵان دیاریکرا

١٥ ئەیلوولی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

وتەبێژى بەنزینخانەکانى سلێمانى ڕایگەیاند، لە پرۆسەی دابەشکردنەوتی حکومەت نرخی یەک بەرمیل نەوت بڕی 104 هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 15-9-2024، بەهمەن قادر وتەبێژى بەنزینخانەکانى سلێمانى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، بڕى 105ملیۆن لیتر نەوتى سپى بۆ پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەى سەربەخۆى راپەڕین و گەرمیان تەرخانکراوە".

ئەوەشی خستەڕوو، لە دوای 25ی ئەم مانگەوە پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان دەستپێدەکات کە بۆ یەک بەرمیل نەوت بڕی 104هەزار دینار لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت.

باسی لەوەشکرد، پرۆسەکە سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات، تا تەواوبوونى ئەو بڕەى تەرخانکراوە، دابەشکردنى نەوتى سپى بەردەوام دەبێت.

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، ساڵی رابردوو بڕى 254ملیۆن لیتر نەوت دابەشکرا کە 102ملیۆن لیتری بۆ هەردوو پارێزگای سلێمانى و هەڵەبجە تەرخانکرا، 96ملیۆن لیتریشی بۆ پارێزگاى هەولێر و 54ملیۆن لیتریش لە پارێزگاى دهۆک دابەشکرا.