لەبارەی کۆلێراوە داوایەكی بەپەلە لە هاوڵاتییان دەكرێت
١٥ ئەیلوولی ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
تەندروستیی کۆیە رایگەیاند، چەند حاڵەتێکی توشبوون بە پەتای کۆلێرا تۆمارکراوە. هاوڵاتییانیش ئاگاداردەکاتەوە، "پابەندبن بە رێکارەکانی خۆپارێزی".
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کۆیە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، یەك حاڵەتی تووشبوون بە پەتای کۆلێرا لە قەزای کۆیە و دوو حاڵەتیش لە ناحیەی تەقتەق تۆمارکراون.
داواشیکرد، هاوڵاتییان پابەندبن بە رێکارەکانی خۆپارێزی و لە کاتی تووشبوونیان بە سکچوونی توند بەزوویی سەردانی نەخۆشخانە بکەن.
تەندروستیی کۆیە ئاشکراشیکرد، تیمەکانی تەندروستی بە بەردەوامی لە ئەرکدا دەبن و پشکنین بۆ سەرچاوەی ئاو و شوێنکار و خواردنگە و جێگە گومانلێکراوەکان دەکەن، بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە بڵاونەبوونەوەی نەخۆشییەکە".