هاتووچۆی سلێمانی یەکێک لە مەرجەکانی نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری لابرد

١٣ ئەیلوولی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، “چیتر پێویست ناکات بە وەرگرتنی کۆد لە ڕێگەی ماڵپەرەکەمانەوە بەڵکو ڕاستەوخۆ سەردانمان بکەن”.

ئەمڕۆ هەینی 13-9-2024، بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لە رۆژی دوو شەممە رێکەوتی 16-9-2024 چیتر بۆ ھەر کارێکی پەیوەست بە بەشی مۆڵەتی شۆفێری لە بارەگای بەرێوەبەرایەتیمان پێویست بە وەرگرتنی کۆد ناکات لە ڕێگەی ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانییەوە ،

ڕوونیشیکردەوە، واتا ھاوڵاتی دەتوانێت راستەوخۆ سەردانمان بکات بۆ رایی کردنی مامەڵەکەی بێ وەرگرتنی کۆد ، وەک نوێ کردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری وھەرکارێکی دیکە لەبەشی مۆڵەتی شۆفێری ، تەنھا بەرلەوەی بێتە ژوورەوە، لای عەریزە نوسەکانی بەردەم بەرێوەبەرایەتیمان فۆرمی تایبەت بە مامەڵەی بەشی مۆڵەتی شۆفێری پڕ دەکاتەوە

جەختی لەوەشکردەوە، پێویستە سەرجەم بەڵگەنامە رەسەنەکانی ( أصلي ) پێبێت و راستەو خۆ دێتە ناو بەرێوەبەراتیمان بۆ تەواو کردنی مامەڵەکەی .