نرخی ڤیزەی تورکیا دابەزی
١٤ تەمموزی ٢٠٢٢
بڵاویبکەرەوە لە
کۆمپانیای گەیتوەی کە کاری دابینکردنی ڤیزەی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا، ئاماژەیدا بە دابەزاندنی نرخی ڤیزەی تورکیا بۆ هاووڵاتییانی عێراق.
لە راگەیەندراوەکەی کۆمپانیای گەیتوەیدا هاتووە، نرخی ڤیزەی تورکیا بۆ هاووڵاتییانی عێراق بۆ ٦٠ دۆلار دادەبەزێت.
ئەوەشی ئاشکراکرد، بڕیارەکە لە ١٦ی ئەم مانگەوە جێبەجێدەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر نرخی ڤیزەی تورکیا ١٣٠ دۆلار بوو.
