سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی توێژێك دەکرێت
١١ ئەیلوولی ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە رایگەیاند، پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی خانەنشینی هێزەکانی حەفتا تەرخانکراوە و لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت.
فەتحوڵا عومەر، جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لەناو هەموو مووچەخۆراندا، تەنیا مووچەی خانەنشینانی هێزی حەفتا مابوون، ئەوانیش سبەینێ و دوو سبەی مووچەکانیان وەردەگرن.
مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە بۆ مانگی حەوت بە هاوتاکراوی دابەشنەکراوە و چاوەڕێش ناکرێت، بۆ مووچەی مانگی هەشت بە هاوتاکراوی دابەشبکرێت، ئەمەش ناڕەزایی ئەو مووچەخۆرانەی لێکەوتووەتەوە.