ئەنجوومەنی ئابووری عێراق له‌ به‌رژه‌وه‌ندی جوتیارانی هه‌رێم بڕیارێکی دەرکرد

٩ ئەیلوولی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی ئابووری عێراق بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی بەرهەمی تەماتەی هاوردەکراو.

ئەمڕۆ دووشەممە 9-9-2024، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی کاربەڕێکەر ڕایگەیاند، لەدوای بریارێک لە لایەن ئەنجومەنی وەزاری ئابوری حکومەتی فیدراڵی کە هەریەک لە بەرهەمەکانی (خەیار ، تەماتە و پیاز ، کولەکە و شوتی ) مۆلەتی هاوردەکردنیان کرابویەوە، کە ئەمەش پێچەوانەی ڕۆژمێری هاوبەش و پەسندکراوی کشتوکاڵی بوو، بەهۆی بوونی مەڕاسیمەکانی مەحەڕەمی عاشوراوە.

ڕوونیشیکردەوە، لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزاری ئابوری عێراقی لە هەرێمی کوردستان ، بە رەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی جوتیاران لەدوای دانوستان و گفتوگۆیەکی چڕ بریار درا، بۆ پاڵپشتی جوتیاران و بەبازاڕکردن و ساغکردنەوەی

بەرهەمی تەماتەی جوتیارانی هەرێمی کوردستان

ئاشکراشیکرد، ئەنجومەنی وەزاری ئابوری عێراقی بڕیاریدا بە داخستنی سەرجەم مەرز و دەروازەکان بەرووی هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە لەدەرەوەی عێراق بۆ ناو سنورەکانی عێراق ،کە ئەمەش هەنگاوێکی گرنگ و دەرفەتێکی زێرینە بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکانی جوتیارانی هەرێم.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەمەوەچوونی داواکاری و چارەسەرکردنی کێشەکانیان ،بە تایبەتی جوتیارانی ناوچەی پێنجوین ، سیدەکان و دەشتەکانی هەولێر و دهۆک. کە لە ئێستادا بەرهەمەکانیان پێگەیشتووە و کێشەی بەبازاڕکردنیان هەبووە و بۆ لەودوا کێشەکانیان چارەسەرکراو و بەرهەمەکانی هەرێم دەچێتە بازاڕەکانی ناوەراست و خوارووی عێراق .