لە ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا
٩ ئەیلوولی ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
بەگوێرەی زانیارییەکان، دەرنگانی شەوی ڕابردوو لەسەر ڕێگەی سەرەکی (کەرکوک – تکریت) بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
هاوکات، بەگوێرەی زانیارییەکان ڕووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری لاندکرۆزەر و تانکەرێکدا ڕوویداوە، بەهۆیەوە چوار کەس کە هەموویان سەرنشینی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەن سوتاون و گیانیان لەدەستداوە.