سێ تۆمەتبار کە دووانیان ژنن بە زەبری چەقۆ 30 ملیۆن دیناریان وەرگرتووە

٨ ئەیلوولی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، سێ تۆمەتبار کە دوانیان ژنن چوونەتە ماڵێکەوە بەزەبری چەقۆ و هەڕەشە نزیكەی 30 ملیۆن دیناری عیراقییان لێوەرگرتوون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند،دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە سێ‌ كەس چوونەتە ناو ماڵەكەیەوەو بەزەبری چەقۆو هەڕەشە نزیكەی 30 ملیۆن دیناری عیراقییان لێسەندووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا هەرسێ‌ تۆمەتبارەكە بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك پارەدا كە بەتۆمەتباران بووە.

ڕوونیشیکردەوە، لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران:

ر،س، ع لەدایكبووی 1988 ڕەگەز نێر

م،ع،س لەدایكبووی 1996 بەڕەگەز مێ‌

د،س،ع لە دایكبووی 1997 بەڕەگەز مێ‌

باسی لەوەشکرد، بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە گەڵیان بەردەوامە.