کۆبوونەوەی شاندی عێراق و تەیف سامی لەگەڵ حکومەتی کاربەڕێکەر کۆتایی هات

٨ ئەیلوولی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

کۆبوونەوەی شاندی عێراق لەگەڵ حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم کۆتایی هات و بەپێی زانیارییەکان شاندی عێراق جەختی لەسەر تەوتینکردنی مووچە لە بانکە فیدڕاڵییەکان کردووەتەوە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لەشارى هەولێر، پێشوازیی لەوه‌فدى وەزارەتی ئابوریی عێراق کرد و کەمێک لەمەوبەریش کۆبوونەوەکە کۆتایی هات، بەپێی زانیارییەکانیش بەغدا داوایکردووە تەوتینی مووچە لە بانکە فیدراڵییەکان بکرێت.
لای خۆشیەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: "گفتوگۆمان لەبارەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان کرد و جەختمان لە ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە".
باسی لەوەشکرد: "ئاماژەمان بەوە کرد ئەگەر خواست و ویستی چارەسەر هەبێت، چارەکردنی کێشەکان ئاسانە و پێویستە ڕێزگرتن لە دەستوور و ڕێککەوتنەکان، بنەما بێت بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە و ناکۆکییەکان".