ڕاگەیەنراوی فەرمی حکومەتی عێراق لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی هەردوو شاندی عێراق و هەرێم

٨ ئەیلوولی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

دواى کۆبوونەوەی هەردوو ئەنجومەنی وەزارەتی ئابوریی هەرێمی کوردستان ‌و عێراق لە هەولێر، حكومه‌تى عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: "ئامانجی کۆبوونەوەکە، لێکگەیشتنی حکومەتی فیدراڵی‌ و حکومەتی هەرێمه‌ سەبارەت بەپرسە جیاوازەکان، بەتایبەت پرسە ئابوریی‌ و داراییەکان".

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لەشارى هەولێر، پێشوازیی لەوه‌فدى وەزارەتی ئابوریی عێراق کرد.

له‌باره‌ى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: "ئامانجی سەردانەکەی شاندەکەی عێراق بۆ هەولێر، یەکخستنی دیدگەکانە بۆ چارەکردنی کێشە هەڵپەسێراوەکانی نێوان هەردوو حکومەتی عێراق‌ و هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئامانجی کۆبوونەوەکە لێکگەیشتنی حکومەتی فیدراڵی‌و حکومەتی هەرێمه‌ سەبارەت بەپرسە جۆراوجۆرەکان؛ بەتایبەت پرسە ئابوریی‌ و داراییەکان، کۆبوونەوە هاوبەشەکانیش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لەشاری هەولێر بەردەوامدەبن، لەماوەی کۆبوونەوەکاندا، ژمارەیەک دانیشتنی تەکنیکی تایبەتمەند و هەماهەنگی دەبن کە ئامانجیان یەکخستنی دیدگەکان‌ و گەیشتنە ڕێگا چارەسەرێک".

هاوکات، لە پێشنیوەڕۆوە کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو شاندی عێراق‌ و هەرێمی کوردستان لەشاری هەولێر دەستیپێکردووە و تا ئێستا بەردەوامە.