“ئەو زیندانییانەی نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە لێبوردنیان بۆ دەردەچێت”
٨ ئەیلوولی ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێم ڕایگەیاند، لێبوردنی تایبەت بۆ بەشێک لە زیندانییانی هەرێم دەردەچێت کە نەخۆشی قورسی وەک شێرپەنجەیان هەیە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 8-9-2024، ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، لێبووردنی تایبەت بۆ ئەو زیندانییانە دەردەچێت، کە نەخۆشیی قورسی وەک شێرپەنجەیان هەیە، جەڵتە لێی داون، یان تەمەنیان زۆرە.
ڕوونیشیکردەوە، هەندێک لە زیندانییەکان توانای هەڵسوکەوتیان نەماوە باشترە ئازاد بکرێن، ئەو بارگرانییەش لەسەر زیندانییەکان کەم دەبێتەوە.