لە دایک نەبووە و ناوی هاتۆتەوە بۆ حەج

٧ ئەیلوولی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

دەستەی حەج و عومرەی عێراق ناوی پێشکەشکارانی حەجکردنی بڵاوکردەوە و تیایدا کەسێک کە هێشتا لەدایک نەبووە ناوی هاتووەتەوە.

دەستەی بالای حەج وعومرەی عێراق خشتەیەکی ناوی پێشکەشکارانی حەجکردن بۆ سێ ساڵی داهاتوو بڵاوکردەوە

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی نوسینی دوبارەی ناوەکان بۆتە دیاردە و خەلکی چەندجارێک ناوی خۆیان تۆماردەکەن هەتا هەلی دەرچوونی ناوەکانیان زیاتر بێت لە تیروپشکی ناوەکاندا، هەرچەندە پێچەوانەی ڕێنماییەکانە .

هاوکات لە خشتەکەدا ناوی کەسێک هاتۆتەوە کە هێشتا لەدایک نەبووە، واتە خوازیارێکی 18ی 10ی 2024 کە دوای مانگێکی تر لەدایک ئەبێت.