٥ ئەیلوولی ٢٠٢٤
گۆڤاری "فرانس فوتبۆڵ"ی فەرەنسی لیستی بەرایی پاڵێوراوانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی 2024ـی ڕاگەیاند، کە بە هاوکاری لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا) پێشکەشی دەکات.
بڕیارە ڕۆژی 28ـی ئۆکتۆبەر لە شانۆی شاتێلێت لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، ناسنامەی براوەی باڵۆن دۆر ڕابگەیەنرێت.
دیارترین تایبەتمەندییەکانی خولی 68ـی تۆپی ئاڵتونی کە دوێنێ چوارشەممە، ناوی پاڵێوراوان ئاشکراکرد.
مەدرید کۆنترۆڵی دەکات..
لیستی سەرەتایی 30 یاریزانی یانە جیاوازەکان لەخۆدەگرێت و سێ یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید سەرکردایەتی دەکەن کە بریتین لە ڤینیسیۆس جونیۆر، کیلیان ئێمباپێ و جود بێلینگهام.
ڕیاڵ مەدرید زۆرترین نوێنەرایەتی لەم لیستەدا هەیە، 7 یاریزانی تێدایە، لەوانە تۆنی کرۆسی ئەڵمانی کە لە کۆتایی وەرزی ڕابردوودا وازی لە یاریکردن هێنا و ئێمباپێش کە بەم دواییە لە پاریس سانجێرمانەوە هاتبوو.
هەژموونی ئەوروپی..
26 یاریزانی کیشوەری ئەوروپا لە لیستەکەدا دەردەکەون، کە زیاتر لە 86%ی پاڵێوراوانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی ئەمساڵ پێکدەهێنن.
سێ یاریزان لە ئەمریکای باشوورەوە دەردەکەون کە بریتین لە ڤینیسیۆس جونیۆر، فێدریکۆ ڤالڤێردی و لاوتارۆ مارتینێز، لە بەرامبەردا ئەدیمۆلا لوکمانی نەیجیریا، هێرشبەری یانەی ئەتەلەنتا، تاکە نوێنەری کیشوەری ئەفریقایە.
ململانێی ئیسپانی و ئینگلیزی..
ئیسپانیا و ئینگلتەرا کێبڕکێ دەکەن بۆ ئەوەی ئەمساڵ لیستی پاڵێوراوانی خەڵاتی باڵۆن دۆر بەدەستبهێنن، 6 یاریزانی هەردوو وڵات ڕکابەری لەسەر بەدەستهێنانی خەڵاتەکە دەکەن.
هەروەها ڕکابەریی نێوان هەردوو وڵات لە لایەکی دیکەوە دەردەکەوێت، لە ڕووی ژمارەی ئەو یاریزانانەی کە لە خولی ناوخۆیی هەردوو وڵات یاری دەکەن.
خولی ئیسپانی زۆرترین نوێنەرایەتی هەیە بە 10 یاریزان، لەنێویاندا تۆنی کرۆسی خانەنشینکراو، لە بەرامبەردا خولی نایابی ئینگلیزی بە 9 یاریزانەوە لەدوای ئەوەوەیە.
گەورەترین × بچووکترین...
لیستی پاڵێوراوان ناوێکی سەرسوڕهێنەری تێدابوو، ئەویش ماتس هومێڵزی بەرگریکاری ئەڵمانی بوو، دوای ئەوەی یارمەتی بروسیا دۆرتمۆندی دا بۆ سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ.
هومێڵز بەتەمەنترین یاریزانە لەنێو کاندیدەکاندا، تەمەنی 35 ساڵە، لەکاتێکدا ڕکابەریکردن لەگەڵیدا بچووکترین یاریزانە لەمێژووی پاڵێوراوانی خەڵاتی تۆپی زێڕین، لامین یامال، یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی تەمەن (17 ساڵ).
کۆتایی سەردەمی ڕۆناڵدۆ و مێسی...
بۆ یەکەمجارە لە دوای ساڵی 2003وە لیستی پاڵێوراوانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی خاڵی لە ناوی دوو ئەفسانەیی لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.
ڕۆناڵدۆ زۆرترین پاڵێوراوی ئەو خەڵاتەیە لە 18 وەرزدا، لە بەرامبەردا 16 جار بۆ مێسی، کە خاوەنی ژمارەی پێوانەییە کە (8) بەدەستی هێناوە لە بەرامبەر 5 جار بۆ دۆن.
ئەمساڵ مێسی نەیتوانی ناوی بچێتە لیستەکەوە بۆ بەرگریکردن لە نازناوەکەی، دوای ئەوەی لە دوایین خولی خەڵاتەکەدا خەڵاتەکەی بەدەستهێنا، لەکاتێکدا ڕۆناڵدۆ بۆ دووەمجار لەسەریەک لەدوای گواستنەوەی بۆ یانەی نەسری سعودی ئامادەنەبوو.