ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى خولى دووەمى پۆلی 12 ڕادەگەیەندرێت

٣ ئەیلوولی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

وتەبێژى وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، لەماوەیەکى نزیکدا ئەنجامى تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئاماەیی رادەگەیەندرێت.

سامان سیوەیلی، وتەبێژى وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، سیستمى پشکنینى پەڕاوەکان دیجیتاڵییە و لەماوەیەکى نزیکدا دەرئەنجامى تاقیکردنەوەکان رادەگەیەندرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕواندەکەین لەماوەیەکى کەمدا پشکنین بۆ پەڕاوەکان بکرێت و دواى جیاکردنەوەى نمرەکان، دەرئەنجامەکان رادەگەیەندرێن.