دوای شەش ساڵ زیندانی مامۆستا ئیسماعیل سوسەیی ئازادکرا

٢ ئەیلوولی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

ئەندامێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، مامۆستا ئیسماعیل سوسەیی ئازادکرا.

رووپاک ئەحمەد، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، مامۆستا ئیسماعیل سوسەیی ئازادکرا.

ئیسماعیل سوسەیی، مامۆستایه‌كی‌ ئاینی‌ شاری‌ هه‌ولێره‌و شەش ساڵ لەمەوبەر بەتۆمەتی پەیوەندی بە ڕێکخراوی دا*عشەوە تدەستگیركراو سزای‌ 12 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا، بەڵام ئەمڕۆ ئازادکرا.