گواستنەوەی کارتی زانیاری لەنێوان شار و قەزاکانی هەرێم دەستیپێکردەوە
٢ ئەیلوولی ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
نوسینگەکانی زانیاری سلێمانی ڕایگەیاند، گواستنەوەی کارتی زانیاری لەنێوان شار و قەزاکانی هەرێمی کوردستان کراوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی نوسینگەکانی زانیاری سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، گواستنەوەی کارتی زانیاری لەنێوان شار و قەزاکانی هەرێمی کوردستان کراوەتەوە.
باسی لەوەشکرد، هاووڵاتی دەتوانێت کارتی زانیارییەکەی بگوازێتەوە لەنێوان شارەکان و سەرجەم ئیدارە و قەزا و ناحییەکانی هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر هاووڵاتییەک کاری گواستنەوەی کارتی زانیاری هەیە دەتوانێت سەردانی نوسینگەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکە بکات.
ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی 5ی مانگی ئاب بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاویکردەوە، گواستنەوەی کارتی زانیاری لەسەرجەم ناوچەکانی دەرەوە و ناوەوەی ھەرێمی کوردستان ڕاگیراوە.