وەزارەتی دارایی: با مووچەی مانگی حەوت دابەش بکەین خوا کەریمە بۆ مانگی هەشت

١ ئەیلوولی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە بڕیاریان دابێت دوای دابەشکردنی مووچە مانگی حەوت، ڕاستەوخۆ مووچەی مانگی هەشت دابەش بکرێت.

بەپێی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕیکەری هەرێم ڕەتیدەکاتەوە دوو مووچە دابەش بکرێت، بەڵکو ئەو پارەیەی بەغدا بۆ هەرێمی ناردووە تەنیا بەشی دابەشکردنی مووچەی یەك مانگ دەکات، کە وەزارەتی دارایی مووچەی مانگی حەوتی پێ دابەش دەکات.

لەبارەی ئەوەی دوای مووچەی مانگی حەوت دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت دەکرێت یان نا، وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندووە: "با مووچەی مانگی حەوت دابەش بکەین خوا کەریمە بۆ مانگی هەشت".