٢٩ ئابی ٢٠٢٤
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 29-8-2024، لە شاری مۆناکۆ مەراسیمی تیروپشکی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بە سیستمە نوێیەکەی بۆ وەرزی 2024-2025 بەڕێوەچوو.
ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی و پاڵەوانی وەرەزی ڕابردوو، لە قۆناغی یەکەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەگەڵ بروسیا دۆرتمۆند و لیڤەرپوولی ئینگلیز و میلانی ئیتاڵی کەوتوونەتە یەک گروپ.
ڕیاڵ مەدرید کە لە پلەی یەکەمدایە، ڕووبەڕووی یانەکانی ئەتالانتای ئیتاڵی و سالزبۆرگی نەمسایی و لیلی فەرەنسی و شتوتگارتی ئەڵمانی و برێستی فەرەنسی دەبێتەوە.
مانچستەر سیتی پاڵەوانی خولی ئینگلیزی لە چوار وەرزی ڕابردوودا، لەگەڵ ئینتەرمیلانی ئیتاڵی، پاریس سان جێرمانی فەرەنسی، یانەی بروجی بەلجیکا، یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، فاینۆرد لە هۆڵەندا، سپۆرتینگ لە پورتوگال، و سپارتا پراگ، ڕووبەڕوودەربێتەوە.
لە بەرامبەردا یانەی ئینتەرمیلانی پاڵەوانی خولی ئیتاڵیا لەگەڵ یانەی لایپزیگ و بایەر لیڤەرکوزن لە ئەڵمانیا، مانچستەر سیتی و ئارسناڵ لە ئینگلتەرا، یۆنگ بۆیز لە سویسرا، مۆناکۆ لە فەرەنسا و سپارتا پراگ یاری دەکات.
بایرن میونشن، ڕووبەڕووی یانەی سانجێرمان، بارسێلۆنا، بنفیکا، شاختار دۆنێسکی ئۆکرانیا، گێنکی بەلجیکی، فاینۆرد، سلۆڤان براتیسلاڤا و ئەستۆن ڤیلای ئینگلتەرا دەبێتەوە.
سەبارەت بە لایپزیگ لە ئاستی یەکەمەوە یاری دەکات لەگەڵ لیڤەرپوول، ئینتەرمیلان، یۆڤانتۆس، ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی، سپۆرتینگ، سێڵتیکی سکۆتلەندی، ئەستۆن ڤێلا و ستورم گرازی نەمسایی.
لای خۆیەوە دۆرتمۆند بەرامبەر یانەی بارسێلۆنا، ڕیاڵ مەدرید، شاختار، یانە بروج، سێڵتیک، گێنک، ستورم گراز و یانەی بۆلۆنیای ئیتاڵی یاری دەکات.
لەکۆتاییدا بارسێلۆنا بەرامبەر بایرن، دۆرتمۆند، ئەتالانتا، بەنفیکا، یۆنگ بۆیز، ڕید ستار، برێست و مۆناکۆ یاری دەکات.
هەر تیپێک لە قۆناغی یەکەمدا هەشت یاری ئەنجام دەدات، چوار یاری لە یاریگای خۆیان و چوار یاری لە دەرەوەی یاریگا.
