٢٥ ئابی ٢٠٢٤
یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەلفۆنسۆ دەیڤسی کەنەدی، یاریزانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا.
بەپێی ئەوەی تۆڕی ڕیلیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕێککەوتنی زارەکی لەگەڵ ئەلفۆنسۆ دەیڤز کردووە بۆ ئەوەی لەم هاوینەدا پەیوەندی بە ڕیزەکانی مێرێنگەوە بکات، یان چاوەڕێ بکات و لە هاوینی 2025 بەخۆڕایی بگوازرێتەوە.
کارگێڕی و ستافی تەکنیکی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە سەرۆکایەتی کارلۆ ئەنچیلۆتی پێشوازی لە گرێبەستەکەی دەیڤز دەکەن و بەنیازن لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا هەوڵی کۆتایی بدەن بۆ بەشداریکردنی.
یانەی ڕیال مەدرید لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا هەوڵی گواستنەوەی دەیڤز دەدات، بە مەبەستی بەهێزکردنی بەرەی چەپی تیپەکە لەم ماوەیەدا.
یانە ئەڵمانییەکە هێشتا پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە بیرۆکەی ڕۆیشتنی دەیڤز بۆ ڕیاڵ مەدرید و وازهێنان لە خزمەتگوزارییەکانی قبوڵ نەکات.
پێشتر ئۆفەرێکی ڕیاڵ مەدریدی ڕەتکردبووەوە کە بەهای 30 ملیۆن یۆرۆ بوو، چونکە پێداگری لەسەر هێشتنەوەی ئەو یاریزانە دەکرد بۆ وەرزێکی دیکە.
لەماوەی وەرزی ڕابردوودا دەیڤز لەگەڵ بایرن میونشن لە 41 یاریدا بەشداریی لە سەرجەم ئەو پاڵەوانێتیانەدا کرد کە یانە باڤارییەکە ڕکابەریی تێدا کرد، لەو ماوەیەدا 3 گۆڵی تۆمارکرد و 5 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە.
