پێکهاتەی بارسێلۆنا بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو لە گەڕی دووەمی خولی ئیسپانیا

٢٤ ئابی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

پێکهاتەی بارسێلۆنا بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو کە لەلایەن هانسی فلیک، ڕاهێنەری ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانە کەتەلۆنییەکە هەڵبژێردراوە، بۆ یاری تیپەکەی لە گەڕی دووەمی ڕکابەرییەکانی خولی ئیسپانیا بۆ وەرزی 2024-2025.

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، یاری بارسێلۆنا بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو لە یاریگای مۆنتخویک بەڕێوەدەچێت، ئەمەش لە چوارچێوەی گەڕی دووەمی خولی ئیسپانیا.

بارسێلۆنا وەرزی نوێی بە بردنەوەی لە ڤالێنسیا لە گەڕی یەکەمی لالیگا دەستپێکرد، بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتوو بوو.

هانسی فلیک ڕاهێنەری ئەڵمانی، هەوڵدەدات لەگەڕی دووەم سەرکەوتنی خۆی لە خولی ئیسپانیا بەدەستبهێنێت، بەمەبەستی قۆستنەوەی یەکسان بوونی ڕیاڵ مەدرید لە گەڕی یەکەمدا، کە کەوتە داوی یەکسانبوونی بەرامبەر ڕیال مایۆرکا.

پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی بارسێلۆنا بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو:

گۆڵپارێز: مارک ئەندرێ تێر ستیگن.

هێڵی بەرگری: ئەلیخاندرۆ باڵدە، ئینیگۆ مارتینێز، پاو کۆبارچی، کوندێ.

هێڵی ناوەڕاستی بەرگری مارک بێرناڵ، مارک کاسادۆ.

هێڵی ناوەڕاستی هێرشبەر: لامینی یامال، پێدری، ڕافینها.

هێڵی هێرشبەری ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی.

یارییەکە ئەمڕۆ شەممە 24ی ئابی 2024 لە چوارچێوەی گەڕی دووەمی ڕکابەرییەکانی خولی ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت.

لە نێوان بارسێلۆنا-ئەتلەتیک بلباو کاتژمێر هەشتی ئێوارە بەکاتی هەولێر.