کەی زانکۆ لاین کارا دەبێت؟

٢١ ئابی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، دوایی ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ئامادەیی زانکۆ لاین کارا دەبێت.

د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، دوای دەرچوونی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم و گەیشتنی ئەنجامەکان بە وەزارەتمان، کاراکردنی زانکۆلاین رادەگەیێندرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلان و هەوڵیان بۆ ئەوەیە ئەم ساڵیش هاوشێوەی پار دەرفەتی وەرگرتن بۆ تەواوی دەرچووان لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان بڕەخسێنن.

ئەمە لە کاتێکدایە، ساڵی رابردوو لە 02ـی مانگی 9 بۆ 14ـی هەمان مانگ زانکۆلاین بۆ دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی زانستی، وێژەیی و پیشەیی کارا بوو.