١٦ ئابی ٢٠٢٤
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان دوایین هەڵوێستی ئیلکای گۆندۆگانی ئەڵمانی و ڕافینهای بەڕازیلییان سەبارەت بە پێشنیارەکانی سعودیە بۆ جێهێشتنی بارسێلۆنا لەم هاوینەدا ئاشکرا کردووە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بارسێلۆنا نایشارێتەوە کە بڕە پارەیەکی زۆر گەورە وەردەگرێت ئەگەر ڕافینها یان گۆندۆگان ئەو ئۆفەرە گرنگانە قبوڵ بکەن کە لە سعودیەوە پێشکەشیان دەکرێت، چونکە ئەوان بە یاریزانی سەرەکی لە پرۆژەی هانسی فلیک ڕاهێنەری ئەڵمانیدا دانانرێن، ئەوە جگە لە هەڵکشانی تەمەنی یاریزانە ئەڵمانییەکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بارسێلۆنا ئۆفەرێکی بە بەهای 65 ملیۆن دۆلار لە یانێکی سعودیەوە بۆ ڕافینها وەرگرتووە بەبێ ئەوەی ئەمە کاردانەوەی ئەو یاریزانە بەڕازیلییە بۆ قبوڵکردنی وازهێنانی ڕافینهای لێبکەوێتەوە، هەروەها نیوکاسڵ یونایتدیش ئارەزووی خۆی دەربڕی بۆ گواستنەوەی ڕافینها.
هاتنی دانی ئۆلمۆ بۆچوونی ڕافینهای نەگۆڕیوە، چەنکە دەزانیت بارسێلۆنا هیچ یاریزانێکی نیە لە باڵی چەپی هێرش بەر بخاتە نێو یاریگاکانەوە.
گوندۆغان ئۆفەری لە سعودیە و هەروەها لە تورکیاوە لە ڕێگەی گالاتاسەرای و فەنرباخچەیەوە هەیە، بەڵام دووپاتیکردووەتەوە کە لە ئێستادا بارسێلۆنا بەجێناهێڵێت.
ڕافینیا ئامانجی تیپەکانی خولی سعودیە بوو لە هاوینی ئێستا و هاوینی ڕابردوودا، بەتایبەتی ئارەزووی یانەی هیلال بۆ گواستنەوەی یاریزانە بەڕازیلییەکە.