ئاگادارییەک لە شارەوانی سلێمانیەوە؛ ئەم شەقامە دادەخرێت
١٥ ئابی ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، سبەی شەقامی عەربەت-سلێمانی بە ئاڕاستەی هاتن بەرەو سلێمانی نزیک عەلوەی تازە لە سلێمانی تا فلکەی تانجەڕۆ دادەخرێت.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، سبەی ڕۆژی هەینی 16-8-2024، هەڵدەستێت بە قشطکردنی شەقامی عەربەت-سلێمانی بە ئاڕاستەی هاتن بەرەو سلێمانی نزیک عەلوەی تازە لە سلێمانی تا فلکەی تانجەڕۆ.
جەختی لەوەشکردەوە، داواکارین لە شۆفێرانی بەڕێز کە شەقامی لاوەکی بەکاربهێنن کە بۆ ئەو مەبەستە فراوانکراوە بۆ ئاسانکاری هاتووچۆی ئۆتۆمبێل.