جیهان بەهۆی پەتای ئاوڵەی مەیمونەوە باری نائاسایی راگەیاند

١٥ ئابی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

سه‌رۆكی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی رایگه‌یاند، به‌هۆی په‌تای ئاوڵه‌ی مه‌یمونه‌وه‌ باری نائاسایی له‌ جیهان راده‌گه‌یه‌نن.

تێدرۆس ئه‌دهانۆم، سه‌رۆكی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتى: "ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی فریاگوزاریی رێكخراوه‌كه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌ و بۆچوونی خۆیان له‌باره‌ی ئاوڵه‌ی مه‌یموونه‌وه‌ پێوتووم، بارودۆخه‌كه‌ نائاسایی ته‌ندروستیی جیهانییه‌ و بووەته‌ جێی نیگه‌رانیی نێوده‌وڵه‌تی".

باسی له‌وه‌شكرد، به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو ئاوڵه‌ی مه‌یمون 160% زیادیكردووه‌.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو سه‌رۆكی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی وتی، رۆژی چوارشه‌ممه‌ كۆده‌بنه‌وه‌ به‌ ئامانجى هه‌وڵدانیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ و رێگرتن له‌ مه‌ترسیی په‌تای ئاوڵه‌ى مه‌یمون كه‌ به‌شێكی زۆر له‌ وڵاتانی ئه‌فریقای گرتووەته‌وه‌.

ئاوڵەی مه‌یمون، نه‌خۆشیه‌كی ڤایرۆسیی گوازراوه‌یه‌ كه‌ له‌ ئاژه‌ڵه‌وه‌ بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه‌، به‌هۆی به‌ریه‌ككه‌وتنی ڕاسته‌وخۆشه‌وه‌ له‌ مرۆڤه‌وه‌ بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه‌.