یەکەم بڕیاری رێبوار تەها خانەنشینکردنی راکان جبوری بوو
١٤ ئابی ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
پارێزگاری نوێی کەرکوک پاش دەستبەکاربوونی، یەکەم نووسراو کە واژۆی لەسەرکرد، نووسراوی خانەنشینکردنی راکان جبوری بوو.
رێبوار تەها، دوای دەستبەکاربوونی وەک پارێزگاری نوێی کەرکوک، نوسراوی خانەنشینکردنی راکان جبوری جێگری پارێزگار/ پارێزگاری كەركوك بە وەكالەتی پێشووی کەرکوکی واژۆکرد.
بە گوێرەی نوسراوەکە، بەهۆی تەواوكردنی تەمەنی یاسایی کە لەدایکبووی ساڵی 1964ـە، راکان جبوری خانەنشینکرا.
بە گوێرەی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق ژمارە 9ی ساڵی 2014 بڕیارەکە دەرچووە، دوای دەرچوونیشی لە پارێزگای کەرکوکەوە ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە.