دادگاییکردنی تۆمەتباری سەرەکیی "دزیی سەدە" دواخرا

١٤ ئابی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

پەرلەمانتارێکی عێراق رایگەیاند، دادگاییکردنی نور زوهێر، تۆمەتباری سەرەکیی دۆسیەی "دزیی سەدە" بۆ 27ـی ئەم مانگە دواخرا.

بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەممە، نور زوهێر، تۆمەتبارى سەرەکیی "دزیی سەدە" دادگایی بکرێت، بەڵام مستەفا سەنەد، ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەران ڕایگەیاند، دادگاییکردنەکە، بەهۆى ئامادەنەبوونی نور زوهێرەوە، بۆ 27ی مانگ دواخرا.

پێشتر دادگاى ناوەندیى بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى، ئەمڕۆی بۆ دەستپێکردنی دادگاییکردنی نور زوهێر دەستنیشانکردبوو.

لە "دزیی سەدە"ـدا کە لە سەردەمی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراقدا ڕوویدا، بڕی سێ ترلیۆن و 700 ملیار دینار دزرا کە دواتر محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی ئێستای عێراق گەڕاندنەوەی نزیکەی سێ ترلیۆنی ڕاگەیاند.