جارێکی دیکە لە ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا و گیان لەدەستدان و بریندار هەیە

١٣ ئابی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی دهۆك ڕایگەیاند، ڕووداوێكی هاتووچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا و چوار كەسی دیکەش برینداربوون.

ئەمشەو ئازاد تەها، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی دهۆك لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، لەسەر رێگای سەرەكیی كۆمەڵگای باگێرا بۆ ناحیەی مانكێشكێ، ڕووداوێكی هاتووچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا و چوار كەسی دیکەش برینداربوون.

ئەمە لە کاتێکدایە، کاتژمێرێک لەمەوبەر لەسەر ڕێگای باتیفا- زاخۆ ڕووداوێکی هاتووچۆی دیکە کە حەوت کەس برینداربوون ڕویدا.