یەکەم رۆژی دەستپێکردنەوەی دەوامی زانکۆ و پەیمانگەکان راگەیەندرا

١٢ ئابی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

سەرۆکایەتیی زانکۆی سەڵاحەدین رایگەیاند، وەزارەتی خوێندنی باڵا رۆژی 10ـی ئەیلولی وەکو دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان دیاریکردووە.

سەرۆکایەتیی زانکۆی سەڵاحەدین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە رۆژی دەستپێکردنەوەی دەوامی زانکۆ و پەیمانگەکان دیاری کراوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا رۆژی 10ـی ئەیلولی وەکو دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان دیاریکردووە، کە بەر رۆژی سێشەممە دەکەوێت.

ساڵانە لە هەرێم بەشێوەیەکی گشتی لە مانگی ئەیلولەوە دەست بە ساڵی نوێی خوێندن دەکرێت و زانکۆ و پەیمانگەکانیش بە هەمان شێوە، لەلایەکی دیکەوە هێشتا خولی دووەمی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی 12 دەستیپێنەکردووە و دوابەدوای تاقیکردنەوەکان، نمرەکان رادەگەیەنرێن و خوێندکاران دەتوانن داواکاری پێشکەش بە زانکۆکان بکەن بۆ دەستپێکردنی خوێندن لە قۆناغێکی نوێدا.