لەبارەی پەتایەکی نوێ هۆشداری دەدرێت

١١ ئابی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەبارەی بڵاوبوونەوەی پەتای مەیمون لە وڵاتانی ئەفریقا ئەنجامدەدات.

تێدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، کۆبوونەوەکە گرنگ و پێویستە و دەستەی فریاگوزاریی خێرا لەوبارەیەوە راپۆرتێک رادەستی ئەو دەکەن و تێیدا سەرنجی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانیش رووندەکەنەوە.

ئەدهانۆم ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەکە بەشێک دەبێت لە هەوڵەکانیان بۆ کەمکردنەوە و رێگرتن لە مەترسیی پەتای مەیمون کە بەشێکی زۆر لە وڵاتانی ئەفریقای هەراسان کردووە.

پەتای مەیمون، نەخۆشییەکی ڤایرۆسیی گوازراوەیە کە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بەهۆی بەریەککەوتنی راستەوخۆشەوە لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.

بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش، ئازاری ماسولکە و دەرکەوتنی برین لەسەر پێست لە گرنگترین نیشانەکانی ئەو نەخۆشییەیە.