هاوڵاتییان لە دەرمانێکی ساختە ئاگادار دەکرێنەوە

٨ ئابی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

كۆنتڕۆڵكردنی هێنان و دروستكردنی ده‌رمان و ئامێر و پێداویستیی پزیشكی KMCA رایگه‌یاند، ده‌ستیان به‌سه‌ر جۆره‌ ده‌رمانێكی ساخته‌دا گرتووه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆمپانیاكان ئاگادارده‌كه‌نه‌وه‌ به‌هه‌موو جۆرێك له‌ كڕینی ئه‌و جۆره‌ ده‌رمانه‌ دووربكه‌ونه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی KMCA له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، تیمه‌كانیان له‌ میانی سه‌ردانه‌ مه‌یدانییه‌كانیان بۆ شوێنه‌ ده‌رمانسازییه‌كانی سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان، ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌رمانێكی ساخته‌دا گرتووه‌ به‌ ناوی "Duphaston" به‌ سێ ژماره‌ باچی (364935, 361984, 368563).

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: "داوا له‌ هه‌موو شوێنه‌ ده‌رمانسازییه‌كان ده‌كه‌ین (كۆمپانیای ده‌رمان، كۆگاكان و ده‌رمانخانه‌كان) له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ مامه‌ڵه‌ی فه‌رمی به‌ كڕین و فرۆشتنی ده‌رمانه‌وه‌ بكه‌ن و خۆبه‌دووربگرن له‌ فرۆشتنی ده‌رمانی بێ ستیكه‌ر، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌توندی سزاده‌درێن".

ئه‌وه‌شی خستووەته‌ڕوو: "داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ین هاوكاری تیمه‌كانی چاودێریی ده‌رمان بكه‌ن، له‌ ئه‌گه‌ری بینینی هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك و ده‌رمانێكی بێ ستیكه‌ر په‌یوه‌ندیبكه‌ن به‌ هێڵی گه‌رمی چاودێریی بازاڕی KMCA؛ 07502356000".