داوادەکرێت دوو بازگە لەنێوان کەرکوک و شارەکانی هەرێم دابنرێت
٧ ئابی ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
ژووری بازرگانیی پارێزگای کەرکوک داوا داکات دوو بازگەی گومرگ لە نێوان کەرکوک – هەولێر ، کەرکوک – سلێمانی دابنرێت. هاوکات سێ پێشنیازیش ئاراستەی پارێزگای کەرکوک دەکات.
ژووری بازرگانیی کەرکوک لە راگەیەندراوێکدا، داوا دەکات بازگە دابنرێت لە نێوان کەرکوک - پردێ، کەرکوک - ناحیەی قەرەهەنجیر، تا باج لەو بارهەڵگرانە وەربگیرێت کە لە سنووری باشماخ و ئیبراهیم خەلیل کەلوپەلی بازرگانی دەبەنە شاری کەرکوک.
هاوکات داواشدەکات، مۆڵەتی شەش مانگ بدرێت بە خاوەنی کارگەکانی هەرێمی کوردستان تاوەکو خۆیان لە یەکێتیی پیشەسازیی عێراق تۆماربکەن.