ئەمریکا: بە ئێرانمان ڕاگەیاندووە بەرگری لە ئیسرائیل دەكەین
٥ ئابی ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
وتەبێژی وەزارەتی ئەمریكا ڕایگەیاند،هۆشداری بە ئێران دراوە لەوەی هەر هەڵکشانێکی سەربازی لە ناوچەکەدا، لە بەرژەوەندیی ئەواندا نابێت و دەشڵێت، بە ئێرانمان ڕاگەیاندووە بەرگری لە ئیسرائیل دەكەین.
ماتیۆ میلەر, وتەبێژی وەزارەتی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بە ئێرانمان ڕاگەیاندووە, بەرگری لە ئیسرائیل دەكەین و هەر كردەوەیەك لەلایەن ئێرانەوە, رەنگە ببێتە هۆی هەڵكشانی ئاڵۆزییەكان و وروژاندانی وەڵامدانەوەی بەرامبەر.
باسی لەوەشکرد، ئێرانمان ئاگادار كردووە, زیادكردنی گرژییەكان لە بەرژەوەندی ئەواندا نیە.