کەسایەتییەکی چالاکی تیکتۆک بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو

٣ ئابی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

کەسایەتی ناسراوی تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک بەناوی “حوسحوس” بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو.

عیناد خالد ناسراو به‌ “حوسحوس” كه‌ کەسایەتییەکی دیاری عێراقیی ناو تیکتۆکە، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركرا و هۆكاره‌كه‌ی بۆ “ئاست نزمیی ناوه‌ڕۆكی بڵاوكراوه‌كانی” ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاشكرایكرد، دوای گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی ناوه‌ڕۆكی ئاست نزم له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ، بڕیاری ده‌ستگیركردنی "حوسحوس" ده‌ركراوه‌.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە مانگی شوباتی ساڵی 2023وە وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجومەنی باڵای دادوەری هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە بۆ لێپرسینەوە لەو کەسانەی کە تۆمەتبارن بە بڵاوکردنەوەی “ناوەڕۆکی ئاست نزم و بێسوود” لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لە ئەنجامدا فەرمانی دەستگیرکردن بەسەر چەند کەسێکدا سەپێنراوە.