سوپای پاسداران: ئەو موشەکەی ئیسماعیل هەنیەی کردە ئامانج کورت مەودا بووە و لەلایەن ئیسرائیلەوە هەڵدراوە

٣ ئابی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

سوپای پاسداران ڕایگەیاند، ئیسماعیل هەنیە بە موشەکێکی کورت مەودا کوژراوە. دەشڵێت: "ئەم کارەش لەلایەن ڕژێمی زایۆنییەوە جێبەجێکراوە و ئەمریکاش پاڵپشتی کردووە".
سوپای پاسداران لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای لێکۆڵینەوەکان بۆیان دەرکەوتووە، ئیسماعیل هەنیە بە موشەکێک کە کێشەکەی حەوت کیلۆ بووە کوژراوە.
باسی لەوەشکردووە، موشەکەکە جۆرێکی کورت مەودا بووە، کارەکەشیان خستە ئەستۆی ئیسرائیل و ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەمریکاش پاڵپشتی ئیسرائیلی کردووە لەم کارەدا.
ئەمە لە کاتێکدایە، تاکو ئێستا ئیسرائیل هیچ لێدوانێکی فەرمی لەبارەی کوژرانی ئیسماعیل هەنیە نەداوە و ئەمریکاش خۆی لێ بێ بەری کردووە.