٣ ئابی ٢٠٢٤
نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند: "تاکو ئەمڕۆ ئیسرائیل و حزبـ ـوڵا هەندێک سنووریان لە هێرشە سەربازییەکانی خۆیاندا دەپاراست، بەڵام پێمانوانییە لەمەودوا ئەو سنوورانە بوونیان هەبێت".
بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵیی میهر، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە، پێشتر لەنێوان ئیسرائیل و حزبـ ـوڵادا سنووری هێرشکردنە سەر یەکتر هەبوو، بەو واتایەی کە ئۆپراسیۆنەکان لە ناوچە سنوورییەکان، بە قووڵایی کەم و ئامانجی سەربازی ئەنجام دەدرا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بەیرووت و کردنە ئامانجی باڵەخانەیەکی سڤیل لادان لە ئەو سنوورانە بوو.
وتیشی: "پێشبینی ئێمە ئەوەیە کە حزبـ ـوڵا لە وەڵامی خۆیدا، هەم ئامانج و قووڵایی زیاتر هەڵدەبژێرێت و هەم وەڵامی خۆی بە ئامانج و ئامێری سەربازی سنووردار ناکات".