سروە عەبدولواحید: بەغدا بۆ مانگی حەوت موچەی سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێم بەیەکەوە دەنێرێت

٣١ تەمموزی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە عێراق ڕایگەیاند،” ڕۆژانە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لە پەیوەندیدام و بەغدا بۆ مانگی حەوت موچەی سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێم بەیەکەوە دەنێرێت”.

سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "بەغدا بۆ مانگی حەوت مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێم بەیەکەوە دەنێردرێت".

باسی لەوەشکرد: “هەرێمی کوردستان هەموو مانگێک ناردنی لیستی مووچە بۆ بەغدا دوادەخات”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “لە ئێستادا لیژنەیەک لە بەغدا سەرقاڵی وردبینیە لە لیستی موچەی خانەنشینانی هەرێم”.