٣١ تەمموزی ٢٠٢٤
ئیسماعیل هەنیە, سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی, لەڕێی موشەكێكی ئاڕاستەكراو بەشێوەیەكی راستەوخۆ بۆ جەستەی لە تارانی پایتەختی ئێران لەگەڵ یەكێك لە پاسەوانەكانی لە ئەنجامی كردنە ئامانجی شوێنی مانەوەی لە هۆتێلێکی تاران کاتژمێر 2ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ کوژران، ئەمە لە کاتێکدایە ههنیە بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی مەسعوود پزیشكیان سەرۆککۆماری ئێران لە سەردانێکدا بوو بۆ تاران.
كاردانهوهكانی دوای كوشتنی ئیسماعیل ههنیه
بههۆى كوژرانى ئیسماعیل ههنیە، مانگرتنى گشتى له فهڵهستین راگهیهندرا.
هەروەها ،توركیا و روسیا ئیدانهی كوشتنی ئیسماعیل ههنیه دهكهن.
وهزارهتی دهرهوهی توركیا ڕایگەیاند، ئهو كاره شهری غهززه فراوانتر دهكات و پهل بۆ شهرێكی ههرێمی دهكێشێت.
وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل رووبەروی هێرش بێتەوە بەرگری لێدەکەین.
هاوکات، ئێران و فەڵەستین و چەندین وڵاتی دیکە ئیسرائیل تۆمەتبار دەکەن بە ئەنجامدانی هێرشەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ڕاگەیەندراوی فەرمی لەلایەن ئیسرائیلەوە بڵاونەکراوەتەوە.
ئیسماعیل هەنیە كێیە؟
ناوی تەواوی ئیسماعیل عەبدولسەلام ئەحمەد هەنیەیە, كەسایەتیەكی سیاسی فەلەستینەو سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەما*سی فەلەستینی بووە.
لە ساڵی (1962) لە خێوەتگەی شاتیئی پەنابەران لە خۆرئاوای شاری غەززە لە دایك بووە.
لە ساڵی (1989)دا ئیسرائیل بۆ ماوەی سێ ساڵ زیندانیكردووە, دوای ئەوە دورخراوەتە بۆ ناوچەی مەرج ئەلزهور لە سنوری لوبنان و فەلەستیتن.
لە ساڵی (2005)دا, سەرۆكایەتی لیستی گۆڕان و چاكسازی كردووە كە زۆرینەی دەنگەكانی لە دووەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەلەستین بە دەستهێنا.
لە مانگی شوباتی ساڵی (2006) حەماس كاندیدیكردووە بۆ سەرۆك وەزیرانی فەلەستین و لە بیستی ئەو مانگەدا دەستبەكاربووە.
لە ساڵی (2007)دا مەحمود عەباس سەرۆكی دەسەڵاتی فەستینی ئیسماعیل هەنیەیی لە پۆستی سەرۆك وەزیران لەكارخستووە.
لەمانگی ئایاری ساڵی (2017)دا, بووە بە سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی دوای هەڵبژاردنی لە شوێنی خالید میشعەل.
دواین دەركەوتنی ڕۆژی دوێنی سێ شەممە، تیادا مەسعود پزیشكیانی سەرۆكکۆماری نوێی ئێرانی بینی بۆ یەكەمجار, پێش دەستبەكاربوونی بە سەرۆكی ئەو وڵاتە.