ئەردۆغان بۆ ناتانیاهۆ: بکوژێک لە کۆنگرێسی ئەمریکا چەپڵەی بۆ لێدرا

٢٧ تەمموزی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، هەموو جیهان شایەتی ئەوە بوو کە چۆن بکوژێک لە کۆنگرێسی ئەمریکادا چەپڵەی بۆ لێدرا.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرککۆماری تورکیا لە وتارێکدا ڕایگەیاند: “هەموو جیهان شایەتی ئەوە بوو کە چۆن بکوژێک لە کۆنگرێسی ئەمریکادا چەپڵەی بۆ لێدرا، کەسێک چەپڵەی بۆ لێدەدرێت کە خزمەتی بە مرۆڤایەتی کردبێت”.

باسی لەوەشکرد: “بیری لێ بکەنەوە، بکوژی 40 هەزار مرۆڤ لە منداڵ، ژن و پیرەوە لە کۆنگرێسدا چەپڵەی بۆ لێدەدرێت، کە دێتە قسە، ئەوانەی کە وانەی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ بە هەموو جیهان دەڵێنەوە، شەرم ناکەن لەوەی هیتلەری سەدەکەمان بکەنە تاجی سەر”.