هاتووچۆی هەڵەبجە: تیروپشک بۆ ئەو هاوڵاتیانە دەکەین کە فۆڕمی ژمارەی دڵخوازیان وەرگرتووە

٢٦ تەمموزی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

هاتووچۆی هەڵەبجە ڕایگەیاند، “ئاگاداریی ئەو هاوڵاتیانە دەکەینەوە کە فۆڕمی ژمارەی دڵخوازیان وەرگرتووە بە هەردوو پیتی E F و بە مەبەستی ئەنجامدانی تیروپشک بۆیان”.

ئەمڕۆ هەینی 26-7-2024، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: “ئەوهاووڵاتیانەی فۆرمی ژمارەی دڵخوازیان وەرگرتوە بە هەردوو پیتی E F لەم ژمارانەی لای خوارەوە ئاگاداریان دەکەینەوە ڕۆژی یەکشەممە 28ی تەمموز، لە کاتژمێر 12:30 خولەك ئامادەبن بەمەبەستی ئەنجامدانی تیروپشک بۆیان، هاوکات ژمارەكان بریتین لە “E 5050 و F 23000″”.

باسی لەوەشکرد: “هەموو داواکارانی ژمارە ڕێکەکانی (10000 و 20000 و 30000 و 40000 و 50000 و 60000 و 70000 و 80000 و 90000 بە هەردوو پیتی E و F) هەمان ڕۆژ لەکاتی دیاریکراو سەردانمان بکەن”.

ئەوەشی خستە ڕوو: “دیاریکردنی کاتژمێر 12:30 بەهۆکاری ئەوەیە لەئێستادا بەشی تۆمارکردن ئۆتۆمبیل تۆماردەکات نامانەوێ ناڕەحەتی بۆ ئەو هاووڵاتیانە دروست ببێت، كە سەردانی بەشی تۆمارکردن ئەکەن بەمەبەستی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان”.