"عێراقییەکان ساڵانە 500 ملیۆن مریشک دەخۆن"

٢٦ تەمموزی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

شارەزایەکی ئابووری ئاشكرای دەكات، ساڵانە خەڵكی عێراق نیو ملیار مریشك دەخۆن. دەشڵێت: "هەر تاكێكی عێراقی لە مانگێكدا مریشكێك دەخوات".

نەبیل مەرسومی، شارەزای ئابووری عێراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، هەلێكی گەورەی وەبەرهێنان لە كەرتی كێڵگە پەلەوەرییەكان هەیە و بەرهەمەکانی ناوخۆ لە كێڵگە پەلەوەرییەكان و بەرهەمەكانی ساڵانە دەگاتە 200 هەزار تۆن و هاوردەكردنیش دەگاتە 800 هەزار تۆن لە ساڵێكدا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، گرنگترین ئەو وڵاتانەی هەناردەی مریشك دەكەن بۆ عێراق بریتین لە ئێران و توركیا و بەڕازیل.

باسی لەوەشکرد، بەکارهێنانی ناوخۆیی ساڵانە دەگاتە یەک ملیۆن تۆن، بە جۆرێک عێراقییەکان ساڵانە نیو ملیار مریشک دەخۆن، بە تێکڕایی هەر كەسێك لە مانگێكدا مریشكێك دەخوات.