مانچستەر یونایتد ئارەزووی گواستنەوەی مارکۆس ئەلۆنسۆ دەکات

٢٥ تەمموزی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە، یانەی مانچستەر یونایتد گرنگی بەتواناکانی مارکۆس ئەلۆنسۆی بەرگریکاری پێشووی یانەی بارسێلۆنا دەدات.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، لە هەواڵێکیدا ڕایگەیاندووە، یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی مارکۆس ئەلۆنسۆ وەک بژاردەیەک دادەنێت بۆ بەهێزکردنی باڵی چەپی بەرگری پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، مانچستەر یونایتد دەیەوێت لەم هاوینەدا یاریزانێکی بەرگریکاری باڵی چەپ بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە، بۆیە ئەلۆنسۆ تاکە کاندید نییە لە بژاردەکانی یانە ئینگلیزییەکەدا.

مارکۆس ئەلۆنسۆ لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا بە کۆتایهاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ تیپەکە بە فەرمی بارسێلۆنای جێهێشت، دوای ئەوەی گەیشتە ڕێککەوتنیش لەسەر نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی.

بەرگریکارە چەپەکە دوای دوو وەرز لەگەڵ بارسێلۆنا کە لە ساڵی 2022 لە چێڵسیەوە پەیوەندی بە تیپەکەیەوە کرد، 45 یاری لەگەڵ تیپەکەدا ئەنجامداوە، لەو ماوەیەدا سێ گۆڵی تۆمارکردووە.