فیدراسیۆنی ئەرجەنتین سکاڵایەکی فەرمی پێشکەش کرد بەهۆی ڕووداوەکانی یارییەکەی مەغریب

٢٥ تەمموزی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین ئاشکرایکردووە، کە سکاڵایەکی فەرمی یان لەسەر لیژنەی دیسپلینی فیدراسیۆنی یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی تۆمارکردووە، لەسەر ڕووداوەکانی یاریی نێوان ئەرجەنتین بەرامبەر مەغریب لە ئۆڵۆمپیادی پاریسی 2024.

یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین لە ماڵپەڕی خۆیدا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی: "یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین ئاگاداری ئەو کێشانەیە کە ڕویاندا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕووداوانەی لە یارییەکەی نێوان هەڵبژاردەی نیشتمانیی بۆ تەمەنی خوار 23 ساڵانمان و هاوتا مەغریبیەکەی ڕوویاندا، بە فەرمی داوای یاسایمان لەسەر لیژنەی دیسیپلینی فیفا تۆمار کردووە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕووداوەکە".

نوسیویشیەتی: "پێویستە سەلامەتی یاریزانەکان بپارێزرێت بۆ گەشەسەندنی ئاشتیانەی ئەم وەرزشە جوانە کە تۆپی پێیە، بۆیە ئەوەی پێویست بێت دەیکەین بۆ بەدیهێنانی".

ئەوە لەکاتێکدایە کە یارییەکەی نێوان ئەرجەنتین و مەغریب ڕووداوی بێ وێنەی بەخۆیەوە بینی، چونکە لە خولەکی 105دا یارییەکە ڕاگیرا، دوای ئەوەی ئەرجەنتین گۆڵێکی تۆمارکرد، دواتر هاندەرانی مەغریبی هەڵیانکوتایە سەر یاریگاکە، کە یاریزانەکان پێیانوابوو یارییەکە تەواو بووە، بەڵام ناوبژیوان بە ڕوونی وتی کە یارییەکە کۆتایی نەهاتووە، بۆیە هەردوو تیپ گەڕانەوە بۆ یاریگا و گۆڵەکەی ئەرجەنتین هەڵوەشایەوە، بەو هۆیەوە مەغریب سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بە مەغریب دۆڕا، لە گەڕی یەکەمی کۆمەڵەی دووەم لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریس 2024.