دهۆک.. تانکییەکی نەوت تەقییەوە و دوو کەس سووتان
٢٥ تەمموزی ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
کەمێک پێش ئێستا، لە گەڕەکی ماڵتای پارێزگای دهۆک، تانکییەکی نەوت تەقییەوە و دوو کەس سووتاون و لەئێستادا رەوانەی نەخۆشخانەکراون.
بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک لە لێدوانێکدا رایگەیاند: "دوو کەس بەهۆی تەقینەوەی تەنکییەکی نەوت لە گەڕەکی ماڵتای دهۆک بریندارن و لە ئێستادا رەوانەی نەخۆشخانەکراون، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستی پێکردووە".