ڕودیگەر هەڵوێستی خۆی لەسەر خولی سعودیە یەکلایی کردەوە

٢٥ تەمموزی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

ڕودیگەر بەرگریکاری ئەڵمانی و یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید هەڵوێستی خۆی سەبارەت بەو ئۆفەرانەی لە خولی سعودیەوە پێشکەشی دەکرێن لە مێرکاتۆی هاوینەی ئێستا ئاشکراکرد.

بەگوتەی فابریزیۆ ڕۆمانۆ، شارەزای گواستنەوەی یاریزانان، لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی"X" ڕایگەیاندووە، ئەنتۆنیۆ ڕودیگەر بیر لە جێهێشتنی ڕیال مەدرید لەم هاوینەدا ناکاتەوە، سەرەڕای ئەو ئۆفەرە گەورەیەی یەکێتیی جددە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا سەرنجی تەواوی ڕودیگەر لەسەر یانەی ڕیال مەدریدە و ئارەزووی بەشداریکردنی و مانەوەی زیاتری هەیە، هیچ پلانێک نییە بۆ ئەوەی بچێتە خولی سعودیە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئێستادا یانەی ڕیال مەدریدیش نایەوێت ئەو یاریزانە لەدەست بدات و هەستێکی هاوبەشیان هەیە.

ڕودیگەر لە هاوینی 2022 پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە کرد و بەشێوەیەکی بێبەرامبەر لە یانەی چێڵسیەوە هات.