بۆ ماوەی سێ ساڵ دەرماڵە دەدرێت بە خوێندکاران

٢٤ تەمموزی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ڕایگەیاند، بۆ ماوەی سێ‌ ساڵ دەرماڵە دەدرێتە خوێندكاران لە قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی و پەیمانگا و زانكۆكان.

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند، لەسەر بڕیاری سەرۆك وەزیران بۆ ماوەی سێ‌ ساڵ دەرماڵە دەدرێتە خوێندكاران لە قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی و پەیمانگا و زانكۆكان، ئەو دەرماڵەیە تەنها بۆ مانگەكانی كاتی دەوامی خوێندكارانە و بڕیاری تەمویلەكەی دەرچووە و بەم زووانە بۆیان خەرج دەكرێت.

باسی لەوەشکرد، خوێندكاری سەرەتایی 30 هەزار دینار، ناوەندی و ئامادەیی 50 هەزار دینار، خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان 100 هەزار دینار، خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا 150 هەزار دیناریان وەکو هاوکاری پێیان دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوو ملیۆن و 300 هەزار خوێندکار لە خوێندنگە، زانکۆ و پەیمانگەکان لەو پڕۆژەیە سوودمەندن و هاوکاریی دارایی دەکرێن و پارەی پێویستیش بۆ ئەو مەبەستە تەمویل کراوە.